محەممەد تاهیر، پزیشکی عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، پزیشکێکی عێراقی بۆ یەکەمجار لە ناوەڕاستی شاری غەززە دەردەکەوێت کە چەندین نەشتەرگەری لەو شارە کردووە و ژیانی دەیان کەسیشی لە مردن ڕزگارکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد تاهیر، پزیشکێکی بەڕەگەز عێراقییە، لە ماوەی 467 ڕۆژدا خۆبەخشانە زیاتر لە 300 نەشتەرگەریی بۆ بریندارانی کەرتی غەززە کردووە. هاوکات چاودێریی تەندروستیی سەدانی دیکەشی کردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تاهیر، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت:
- دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیارمدا لە غەززە بمێنمەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە کاری مرۆیی وەک پزیشکێک کە سوێندم خواردووە.
- ئەو شوێنەی کارم تێدا دەکرد و نەشتەرگەرییەکانم تێدا ئەنجام دەدا، لەڕووی تەندروستیی و پێداویستییەکانەوە وەک پێویست نەبوو و کەموکوڕی زۆری تێدابوو، هەروەها مەترسیی زۆری هێرشەکانی ئیسرائیلی لەسەر بوو.
- ئەو پزیشکە عێراقییە چیرۆکێکی کاریگەر دەگێڕێتەوە و دەڵێ “هەرگیز بیرم ناچێتەوە کاتێک منداڵێکی کچیان هێنایە لام کە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل قۆڵێکی لەدەستدابوو و هاواری بۆ قۆڵەکەی دەکرد، داوام لە کەسوکارەکەی کرد کە بچن لەنێو خۆڵ و خاشاکی ماڵە ڕووخاوەکەیان بگەڕێن و قۆڵی منداڵەکە بدۆزنەوە، دواجار دۆزییانەوە و هێنایان و نەشتەرگەییەکی سەختمان بۆی ئەنجامدا و خۆشبەختانە سەرکەوتوو بووین.”
باكگراوند: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان، سێکتەری تەندروستی تووشی زیانێکی زۆر بووەوە، هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە 7%ـی دانیشتووانی کەرتی غەززە لەو هێرشانە کوژراون یان برینداربوون .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران