
کۆبوونەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان؛ تێبینی؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغدا دەکەن، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریش دەڵێت، "شاندەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە".
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەمڕۆ 19-1-2025، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتوون لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ڕێککەوتنی نوێ لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆران سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندەکە ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکەن، تەنیا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆ و کۆبوونەوە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆ دەکەن لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ، چونکە هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر هەبوون لەبارەی مووچە تایبەت بوون بە ساڵی 2024، بۆیە پێویستە ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت، بەتایبەت ئێستا کێشە بۆ مووچەی مانگی یەک دروست بووە و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی نییە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیاربوو شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کە پێکدێن لە وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق لەگەڵ سوودانی کۆبنەوە، بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە و شایستە داراییەکان کە لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی 11ی مانگی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیاری لەسەردرابوو، بەڵام کاتی ئەو کۆبوونەوەیەیان تاوەکو ئێستا دیارنییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە