
عەلی ئەسەدی، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق دەداتەوە و بە "ناواقیعی" وەسفی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا، قسەوباس لە بارەی چارەنووسی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق گەرمتر دەبێت، تا ئیستاش چەندین بەرپرسی عێراق ئەوەیان دووپاتیان کردووەتەوە سەرەڕای ڕەتکردنەوەی لەلایەن سەرکردەکانی ئەو گرووپانە.
لێدوانی فەرمی: عەلی ئەسەدی، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی ڕایگەیاند:
- لێدوانەکانی وەزیری دەرەوە سەبارەت بە گرووپە چەکدارەکان و چارەنووسیان ناواقیعییە.
- بەڕێز سیستانی لە لێدوانەکەی دەربارەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت مەبەستی گرووپە چەکدارەکان نەبوو، ئەگەر بەڕێزیان داوا بکەن چەک دابنێین ئەوە بەدەم داواکەی دەچین.
- هیچ گفتوگۆیەک سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکانی مقاوەمە یان چەک داماڵین لەئارادا نییە و لەمبارەیەوەش حکومەت قسەی لەگەڵ نەکردووین.
باکگراوند: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو گفتوگۆی سیاسی لەئارادیە دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و باسیشی لەوە کرد کە چەندین میکانیزم لەمبارەیەوە خراونەتە ڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەى نوجەبا، گرووپێکى چەکداریى سەر بە شیعەی عێراقە، لە ساڵى 2013ـەوە دامەزراوە، لە عەسائیبی ئەهلى حەق جیابووەتەوە، لایەنێکی پێکهێنەری حەشدی شەعبییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە