ناونیشانی وەزیفیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق هاوتا دەكرێت
- کوردستان
- 19 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق هاوتا دەکرێت، ڕێکارەکانیش دەستی پێكردووە، ئەویش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە حكومەتی عێراق پاڵپشت بەو یاسا نوێیەی ساڵی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە.
بۆچی گرنگە: هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێتە هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە زیاتر لە 10 ساڵە ڕاگیراوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی مووچە.
نووسراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێکدا داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان دەكات، لە ماوەی حەوت ڕۆژدا زانیاریی پێویست لەبارەی ناونیشانی ئێستای سەرجەم فەرمانبەرانیان بنێرن، زانیاریی ئەو فەرمانبەرانەش بنێرن کە پێویستە ناونیشانیان بگۆڕدرێت.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان داوای کردووە کار بە یاسای نوێی میلاک بکرێت کە ساڵی ڕابردوو دەرچووە و لە عێراق کاری پێدەکرێت. هەردوو ئەنجوومەنی ڕاژەی نیشتمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیش لەسەری ڕێککەوتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین