
یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی بۆ ساڵی 2025
ئاڤا نیوز
دوای 11 ساڵ لە هەموارکردنەوەی یاسای پارێزگاکان کە دەسەڵاتێکی فراوانی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ پارێزگاکان گواستووەتەوە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاریدا گواستنەوەی ئەو دەسەڵاتانە بەگوێرەی یاساکە بۆ پارێزگای کەرکووکیش کارا بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ماددەی 45 لە یاسای پارێزگاکان ژمارە 21ی ساڵی 2008 کە ساڵی 2013 هەموار کراوەتەوە و کەرکووکی لێ بەدەرکراوە، دەسەڵاتی زۆرینەی کارووباری هەشت وەزارەتی خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاکان گوازراوەتەوە و لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیش دەسەڵاتی حکومەتی پارێزگاکان زیاتر کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی بۆ ساڵی 2025 کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا ڕەشنووسی (پرۆژە یاسای نوێی پارێزگاکان) پەسەندکرا و بۆ دەنگدان لەسەری، ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە و پەیوەست بە یاسای پارێزگاکان ژمارە 21ی ساڵی 2008ی هەموار کراویش، کۆبوونەوەکە بڕیاریداوە یاساکە بۆ پارێزگای کەرکووکیش کارابکرێت، کە پێشتر پێکهێنانی ئەنجوومەن و حکومەتێکی هەڵبژێردراو بۆ کەرکووک کرابوو بە مەرج بۆ جێبەجێکردنی یاساکە لەو پارێزگایە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختیش لە هەماهەنگی نێوان پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کراوەتەوە، پەیوەست بە ژینگە و سیاسەتی کشتوکاڵیش چەند بڕیارێک دەرکراون، پەیوەست بە جێبەجێنەکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ئاستەنگییەکانی بەردەمیشی، لیژنەیەک پێکهێنراوە و بڕیارە لە ماوەی (30) ڕۆژدا کارەکانی تەواو بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک سووپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی وەزارەتەکان بۆ کەرکووک و ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوە "خزمەت بە هەموو کەرکووک دەکات و قۆناغێکی نوێ دێنێتە ئاراوە کە بەشدار دەبێت لە گەشەپێدانی پارێزگاکە و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی و جێبەجێکردنی هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی پێگە و داهاتووی پارێزگاکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین