ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران ئێوارەخوانێک بۆ سەرۆكوەزیران بارزانی ڕێكدەخەن
- کوردستان
- 2024-03-01

وێنەی سەرۆكوەزیران بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمریکا ئێوارەخوانێک بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیران بارزانی ڕێکدەخەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێوارە خوانەکەدا کە لەلایەن کەسایەتیی ناسراوی ئەمریکی ڕۆس پرۆ ساز کرا، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سێناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکی ئامادەبوون ، لەوانە :
کۆنگرێسمان مایک تێرنر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری
- کۆنگرێسمان مایکل مەکاوڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
- ئەندامی کۆنگرێس کەی گرنجەر سەرۆکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجە
- کۆنگرێسمان کین کاڵڤێرت سەرۆکی لیژنەی بەرگری
- کۆنگرێسمان مایکل وۆڵتز
- کۆنگرێسمان جۆ ویلسن
- کۆنگرێسمان جەیک ئیڵزی
- سێناتۆر بیل هاگەرتی
- ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا و چەندین کەسایەتیی و خاوەنکار و فەرماندەی پێشووی سەربازی .
بابەتی ستراتیژی: لە ئێوارەخوانەکەدا ، ئامادەبووان بەخێرهاتنی سەرۆکوەزیران بارزانییان کرد بۆ واشنتن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکوەزیران بارزانی، سوپاسی ئامادەبووانی کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئاسایش و ئارامیی و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان دەبێت لە ناوچەکەدا.
بۆچی گرنگە: سەرۆکوەزیران بارزانی سێ ڕۆژە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنە و چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سیناتۆر و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کردوون، لە کۆبوونەوەکاندا پاڵپشتی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
44 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات