مورهەف ئەبو قەسرە: دۆسیەی هەسەدە یان بە دانوستاندن یان سەربازیی چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم

مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕایدەگەیێنێت، دانوستاندن لەگەڵ هێزەکانی سووریا دیموکرات بەردەوامە و ئەو دۆسیەیە لای سەرکردایەتیی سووریایە، هەر ڕاسپاردەیەک لەلایەن سەرکردایەتیی سووریاوە بۆ ئێمە بێت، ئێمە ئامادەین جا بە دانوستاندن بێت یان سەربازیی چارەسەری ئەو پرسە بکەین.
وێنە گەوەرەکە: دانوستانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و ئیدارەی نوێی سووریا لەبارەی چارەنووس و داهاتووی هێزەکانی هەسەدە لە ئیدارەی نوێی سووریا بەردەوامە و هەسەدە ئامادەیی خۆی پیشانداوە وەک یەک کوتلە لەناو وەزارەتی بەرگریی سووریا بە پاراستنی تایبەتمەندیێتیان. بەڵام وەزیری بەرگریی لە حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ئەو دەستپێشخەرییە ڕەتدەکاتەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: دانوستاندن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامە، ئێستا ئەو دۆسیەیە لەلای سەرکردایەتی سووریایە و ئەوان دانوستاندن دان و ئەو دۆسیەیە بەڕێوە دەبەن. ئێمە وەکو وەزارەتی بەرگریی هەر ڕاسپاردەیەکمان لەلایەن سەرکردایەتییەوە لەبارەی دۆسیەی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بۆ ئێمە بێت، ئامادەین.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: مورهەف بە دووری خستەوە هیچ پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانیان و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕوویدابێت و ڕایگەیاند: ئێمە پابەندین بە بڕیارەکانی سەرکردایەتی، سەرکردایەتیش ئێستا لە سەروبەندی دانوستاندنەو و ڕەتیشیکردەوە کە هیچ ڕاسپاردەیەکیان لەلایەن سەرکردایەتییەوە پێگەیشتبێت لەبارەی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لە بەرامبەر هێزەکانی سووریای دیموکرات.
چارەسەرەکان: وەزیری بەرگریی لە حکومەتی ڕاگوزەری سووریا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە وەک ئیدارەی سووریا نابنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و پەیوەست بە دۆسیەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش دەڵێت: "چارەسەرەکەی یان لە ڕێگەی دانوستاندن دەبێت یان لە ڕێگەی سەربازییەوە دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین