وێنە ئەو منداڵەی کە تووشی نەخۆشی پرۆتیۆس سێندرۆم بووە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندی لەسەر مۆڵەتی ئەو مامۆستایە دا کە بەهۆی نەخۆشی منداڵەکەیەوە لە دەرەوەی وڵاتە، دوای ئەوەی داوای لە ئاڤا میدیا کرد دەنگی بگەیەنێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستایەکی ناسراوی ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار، ماوەی دوو ساڵە بۆ چارەسەری نەخۆشی منداڵەکەی مۆڵەتە و لە ئەمریکایە، لە ماوەی ڕابردوودا درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەی کێشەی تێکەوتبوو چونکە بەپێی ڕێنماییەکان بۆی نەدەکرا بۆیە داوای لە ئاڤا میدیاکرد داواکارییەکەی بگەیەنێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و مۆڵەتەکەی بۆ درێژ بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای بەرزکردنەوەی نووسراوی تایبەت بۆ زیادکردنی ساڵێکی دیکەی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستا ئارام، ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دراوە.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێک کە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، ڕەزامەندی لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوی تایبەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەی 'ئارام قادر ئەحمەد'، مامۆستا لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار درا، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی مرۆیی ناوبراو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەزامەندییەکەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، هاوکات لە هەفتەی داهاتوو دەگاتە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار.
نەخۆشیی منداڵەکەی مامۆستا ئارام چییە؟، نەخۆشییەکە ناوی پرۆتیۆس سێندرۆمە، نەخۆشییەکی بۆماوەیی دەگمەنە، لە هەموو جیهاندا کەمتر لە 200 تووشبووی هەیە، کەسی هەڵگری ئەم نەخۆشییە تووشی ئیفلیجی دەبێت و ئێسک و خانە ماسولکەییەکانی لە گەشەسەندن دەوەستن و دەپوکێنەوە، هەندێک بەشی جەستەش بە ناهەوسەنگی گەشە دەکەن.
- بە گشتی لەتەمەنی شەش مانگ تاوەکو 18 مانگ نیشانەکانی دەردەکەون و تاوەکو تەمەنیش هەڵکشێت لێکەوتەکانی زیاتر دەبێت و نیشانەکانی توندتردەبێت، لە دوای تەمەنی 10 ساڵیشەوە لێکەوتەکانی دەگەنە لووتکە.
- بەشی زۆری تووشبووانی ئەم نەخۆشییە لەژیاندا نامێننەوە، بۆیە ژمارەیەکی دروست نییە لە جیهاندا چەند کەس هەن بەڵام بەگشتی لە هەر یەک ملیۆن کەسێک، یەک تووشبووی ئەم نەخۆشییە هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین