گەنجێکی سووری ژیانی چەندین کەس لەنێو باڵەخانە ڕووخاوەکەی تورکیا ڕزگار دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 کانوونی دووەم

عەلی حوسێنی تەمەن 20 ساڵ
ئاڤا نیوز
گەنجێکی سووری دەبێتە پاڵەوانی ڕزگارکردنی ژیانی چەندین کەس لەنێو باڵەخانەکەی کۆنیا، بەڵام دواجار خۆی لە نەخۆشخانەدا بینییەوە.
وێنە گەورەکە: عەلی حوسێنی تەمەن 20 ساڵ کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی سووریایە، کاتێک گوێی لە دەنگی ڕووخانی باڵەخانەکە دەبێت، ڕادەکاتە ناو باڵەخانەکە و لە دەرگای سەرجەم ئەو شوققانە دەدات کە خەڵکی تێدا بووە، بۆ ئەوەی ڕابکەن و خۆیان ڕزگار بکەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی حوسێنی دەڵێت:
- هەر کە هەستم کرد باڵەخانەکە دەڕووخێت، ڕامکرد و لە زەنگی دەرگای ماڵەکانم دا کە 14شوققە بوون، هەمووان ڕایانکرد و منداڵەکانیان ڕزگار کرد.
- کە باڵەخانەکە چۆڵ بوو، دوایین کەس خۆم دەرچووم، بەڵام باڵەخانەکە ڕووخا، دواتر خۆم لە نەخۆشخانەدا بینییەوە.
- باڵەخانەکە کاتێک کە ڕووخا، نازانم تووندی بایەکەی منی فڕێداوەتە دەرەوە یان لە ناو باڵەخانەکە شتێک بەر سەرم کەوتووە، بۆیە بوراومەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو گەنجە سوورییە ئاماژە بەوەش دەکات و دەڵێت: من لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەکە مابوومەوە و هەناسەم بۆ نەدەدرا، بەڵام دوو کەسی تورک منیان خستبووە سەر شان و ڕزگاریان کردم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کارەی عەلی لە میدیاکانی تورکیا دەنگی داوەتەوە و بە نموونەیەکی جوانی وەفاداری سوورییەکان بۆ تورکیا وەسف دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
%75ی سایلۆ تازەكەی هەڵەبجە تەواو بووە
- ڕاپۆرت
- 22 خولەک لەمەوپێش
بۆچی بەرەی مقاوەمەی سەر بە ئێران لە جەنگەکەدا ونن؟
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە زیقاڕ پارچە مووشەکێک دەدۆزرێتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
شەمخانی: زیندووم و ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی نوێی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئێران دەستنیشان کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێکی سەخت؛ ئێران 16 کەسی بەتۆمەتی سیخووڕیکردن بۆ مۆساد دەستگیرکرد