ئاڤا نیوز
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، لەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێكارەكانی ناردنی پارەكەی هەرێمی كوردستان دەكات، دەشڵێت "ڕێكارەكانی كردنەوەی لقەكانی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین دەستیپێكردووە".
بۆچی گرنگە: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە لە مانگی داهاتووەوە مووچە بە شێوازی ئەلیكترۆنی بێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانكییان هەبێت، تا تەواوبوونی ڕێكارەكانی بە ئەلیكترۆنییكردنی مووچە، دابەشكردنی مووچە بەشێوازی پێشوو بەردەوادەبێت.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی زانیارییەكان عێراق لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ڕێكارەكانی كردنەوەی لقەكانی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە. د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕەپارەیەی ئەم مانگە بەغدا بۆ هەولێری دەنێرێت، لە خەرجی ڕاستەقینەیە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی ساڵی 2024 كە تاوەكو ئێستا هەموار نەكراوەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە