
فوئاد حوسێن، وەزیرەی دەرەوەی عێراق لەکاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، وێنە INA
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیرەی دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی کرد لە بەغدا و دوای کۆبوونەوەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا، کە تێیدا جەختیان لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانیان کردەوە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ڕایگەیاند:
- تاوتوێی میکانیزمی کاراکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی هەردوولامان کرد کە لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا لە ساڵی ڕابردوو واژۆ کران.
- پانتاییەکی فراوان کارکردنی هاوبەش لە بوارەکانی وزە و پرسی ئاو و پرسە بازرگانی و بانکی و دارایی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی هەردوولا.
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان دا تاوتوێی بارودۆخی دەوروبەرمان کرد، بە تایبەتیش دۆخی ئێستای سووریا و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان تورکیا و عێراق لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ سووریا هەیە، ئێمە لە پەیوەندیی بەردەوام داین لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی دیمەشق، هەوڵدەدەین دەربارەی چەندین پرس هەماهەنگییمان هەبێت.
- تاوتوێی باردودۆخی ئەمنی و بوونی داعش لەسەر سنووری عێراق و سووریامان کرد، چەندین کۆبوونەوەی دیکەش لەنێوان هەردوولا دەبن سەبارەت بە چەندین پرسی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی داعش.
لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان لە کۆنگرەی وتی: پێویستە کاری هاوبەش بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، دواین چاوەڕوانیمان لە عێراق، بەفەرمی ناساندنی پەکەکەیە وەک "گرووپێکی تیرۆریستی".
هەروەها وتیشی، پەیوەندی نێوان عێراق و سووریا گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەک، وەک تورکیا ئامادەین بۆ پشتیوانیکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
ئەوەش بزانە: لە میانەی سەردانەکەیدا فیدان بڕیارە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە