خواستی هاتنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ نێو بازاڕی عێراق پیشان دەدرێت
- عێراق
- 26 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ستیڤ لۆتس، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکی عێراقی و شاندی یاوەری. فۆتۆ - ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ژووری بازرگانی ئەمریکی خواستی زۆرێک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ چوونە ناو بازاڕی عێراق پشتڕاست دەکاتەوە و عێراقیش داوا لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکات بەشداربن لەو "گەشەسەندنەی" کە عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت.
وێنە گەورەکە: لە میانی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوو، 18 ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە چەندین بواری بازرگانی لەنێوان عێراق و ئەمریکا واژۆکران.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ستیڤ لۆتس، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکی عێراقی و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق له میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە بازرگانییەکان و هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا خرانەڕوو، هەوڵدان بۆ ئامادەکاری بۆ کۆڕبەندی نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە ئەمساڵدا لە عێراق دەکرێت، هاوکات بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد کە چاکسازی ئابووری توانیویەتی ئاستی وەبەرهێنانی بیانی لەعێراقدا بەرزبکاتەوە و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لەو گەشەسەندنەی کە عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ستیڤ لۆتس ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد لەبواری چاکسازیدا و جەختی لەخواستی زۆرێک لەکۆمپانیا ئەمریکییەکان کردەوە بۆ هاتنە ناوەوەی بازاڕی عێراق و دامەزراندنی هاوبەشی بەڵێندەر لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراق و بەشداریکردن لەگەشەپێدان و فراوانکردنی چالاکییەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە