وەزارەتی ناوخۆ: بەهۆی دەستدرێژی زیاتر لە چوار هەزار کەس لە خزمەت دەرکراون
- عێراق
- 27 کانوونی دووەم

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ماوەی ساڵی 2024، زیاتر لە چوار هەزار کەس بەهۆی دەستدرێژی بۆسەر فەرمانبەر و خزمەتكاری گشتی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و 15 هەزار دۆسیەش ڕەوانەی دادگەکان کراون و لەو ژمارەیەش 12 هەزاریان حکومدراون.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی هەردوو ماددەی 229 و 230 لە یاسای سزادانی عێراقی هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر فەرمانبەر و خزمەتكاری گشتی سزاد دەدرێت، ئەرکی وەزارەتی ناوخۆیە بەگوێرەی ئەو دوو ماددەیە ڕێگە نەدات دەستدرێژیان بکرێتە سەر.
لێدوانی فەرمی: میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: پاراستن و پاڵپشتیکردنی لێهاتووییە پیشەییەکان، بەتایبەتی پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران و کادیرانی پەروەردەیی، جێگەی بایەخی وەزارەتی ناوخۆیە و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش جەختی لەسەر ئەم لایەنە کردووەتەوە، جگە لەو ڕێنماییانەی کە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە سەبارەت بەو بابەتە دەرچووە.
ژمارەکان وادەڵێن: "نزیکەی 35 هەزار دۆسیە لە دادگەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون و نزیکەی 27 هەزار بڕیار دەرکراون و دوو هەزار و 129 کەسیش لە خزمەت دوورخراونەتەوە".
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2024دا چوار هەزار و 60 کەس لە خزمەت دەرکراون، جگە لە 15 هەزار دۆسیە ڕەوانەی دادگەکان کراون، لەو ژمارەیە 12 هەزاریان حکومدراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە