مێگان بۆدێت: هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی هەنگاوی زۆر گرنگن بۆ چارەسەری پرسی کورد
- کوردستان
- 30 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە ڕۆژئاوا و یەكگرتنی هێزە كوردییەكانی ئەو پارچەیەی كوردستان بەردەوامە و بەڕێوەبەری توێژینەوەی پەیمانگەی ئاشتیی كوردی لە واشنتیش ئەم هەوڵانە بە هەنگاوی زۆر گرنگ وەسف دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: لە ماوەی ڕابردوو سەرۆك بارزانی بە جیا لەگەڵ سەركردایەتیی ئەنەكەسە و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە بەمەبەستی لێكنزیكردنەوەی ئەو دوو هێزە سەرەكییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان كۆبووەوە، بەو ئامانجەی كە كورد بە یەك گوتار بەشداریی لە دانوستاندن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا بكات، دوای ئەوە كۆبوونەوەكانی نێوان ئەو دوو هێزە سەرەكییەكە دەستیان پێكردووە و لە ڕۆژانی داهاتووش كۆبوونەوەی دیكەیان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مێگان بۆدێت، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە پەیمانگەی ئاشتیی کوردی لە واشنتن سەبارەت بە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتنی هێزەکانی کورد لە سووریا و چارەسەری پرسی کورد لە گەشتی هەواڵەکانی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی هەنگاوی زۆر گرنگە بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئێمە لە نزیکەوە ئاگادارین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی هەوڵی چارەسەری کێشەی کوردی داوە لە هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان و لەم بابەتەشدا دەتوانێ ڕۆڵێکی زۆر گرنگ بگێڕێ.
مێگان بۆدێت، سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند: لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەرنجمان داوە، هەر کاتێک سوپای تورکیا دەست بە هێرشەکانی دەکات، دەرفەت بۆ زیادبوونی داعش وهێرشەکانی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەڕەخسێنێت، ئەمساڵیش لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بە ڕێژەیەکی بەرچاو هێرشەکانی داعش زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین