سبەی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق جارێکی دیکە کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 31 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆتاییهات، بڕیارە سبەی جارێکی دیکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: شەوی پێنجشەممە 30-1-2025، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچەی 12مانگی ساڵی 2025 و لیستی مووچەی خانەنشینان و مووچەی مانگی 12ی 2024 و هەناردەکردنەوە نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلاناجی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا، ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە 1-2-2025، شاندی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەش ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەرێنی بوو و تەنیا باس لە دوو بابەت كرا ئەوانیش بریتی بوون لە مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مووچە و پاداشتی خانەنشینان، جگە لەو دوو بابەتە باسی هیچ بابەتێكی دیكە نەكرا، مووچەی مانگی یەك دەكرێت بە بنەما بۆ تەواوی مانگەكانی ئەمساڵ.
- لە كۆبوونەوەكەدا هەندێك وردەكاری و تێبینی سەبارەت بە لیستی خانەنشینان هەبوو، حكومەتی عێراق خانەنشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە 1-1ی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەكات بەڵام ئەوەی 1-7ی ساڵی ڕابردوو هەرێمی كوردستان كردوویەتی لەسەر داهاتی خۆی داویەتی و بەمشێوەیەش بەردەوام دەبێت، بە هۆی ئەو وردەكارییەوە بەشی دووەمی كۆبوونەوەكەی سبەی تەواو دەكرێـت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران