
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید - 19 لەسەرتاسەری جیهان
ئاڤا نیوز
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە تاقیگەیەک لە شاری ووهانی چین ڕاستییەکی پشتڕاستکراوەیە.
وێنە گەورەکە: دەزگای هەواڵگری ئەمریکا هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا '' کۆڤید 19''ی گەڕاندەوە بۆ تاقیگەیەکی پزیشکی لە ووهان نەک هۆکاری سروشتی، کەمتەرخەمی حکومەتی چین بووە هۆکار بۆ ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کارولین لیڤیت، وتەبێژی کۆشكی سپی ڕایگەیاند: سوپاسی جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری 'سی ئای ئەی' دەکەین کە ئەم ڕاستییەی بۆ گەلی ئەمریکا ئاشکرا کرد، هاوکات گوتی بایدن دەیتوانی ئەم ڕاستییە بۆ گەلی ئەمریکا ئاشکرا بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی: ''تیمی پسپۆڕی پزیشکی هاوبەشی چین و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی مەیدانی تاقیگەکەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە''.
باکگراوند: لە 1-12-2019، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆڕۆنا تۆمارکرا و دواتر بەشێوەیەکی خێرا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ملیۆنان کەس.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا