
پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا
ئاڤا نیوز
لە ژێر دروشمی "وەبەرهێنان - گەشەپێدان – خۆشگوزەرانی" و بە بەشداری 20 وڵاتی عەرەبی و نێودەوڵەتی و زیاتر لە هەزار کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، 48ــەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 1-2-2025، لەژێر چاودێری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، 48ــەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا دەست بە کارەکانی دەکات.
بۆچی گرنگە: لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایانە کە چەندین کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تێیدا بەشدار دەبن، لەو ڕێگەیەوە بەرهەمەکانیان بە میوانان و بەشدارانی پێشانگاکە دەناسێنن و ساغی دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: چالاکییەکان ئەمڕۆ شەممە 1ـی شوبات دەست پێدەکات و تا 7ـی مانگ بەردەوام دەبێت، سەرجەم ئامادەکارییەکانیش تەواو کراون.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی غەریری، "پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا نوێنەرایەتی خاڵێکی سەرنجڕاکێش دەکات بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی"، ئاماژەی بەوەشکرد، "وەشانی ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە ساڵی ڕابردوو لەڕووی هەمەجۆریی ڕووداوە ئابووری و کولتووری و هونەرییەکانەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا ڕوواوێکی ساڵانەیە تێیدا کۆمپانیا ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان و فراوانکردنی بنکەی مامەڵە بازرگانییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە