وەزارەتی دارایی کوردستان: لە نزیکترین کات بەغدا مووچەی مانگی یەک دەنێرێت
- کوردستان
- 3 شوبات

وێنەیەکی یادگاریی ئەندامانی شاندی کوردستان لەگەڵ د، فوئاد حوسێن و تەیف سامی دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان، وێنە: وەزارەتی داریی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق لە نزیکترین کاتدا پارە بۆ مووچەی مانگی یەک بنێرێت، لەگەڵ گەیشتنیشی لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێ و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەبارەی ڕێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دوای 15ڕۆژ كاری بەردەوامی شاندە تەكنییەكانی هەردوو وەزارەت، لەسەر شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 گەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی.
چیرۆكی سەرەكی: دوای 15 ڕۆژ کاری بەردەوامی شاندە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان، جێبەجێکردنی داواکارییەکان، ئامادەکردنی خشتەکان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، دواجار توانرا هەردوولا بۆ ساڵی 2025 بگەنە ڕێکكەوتنی کۆتایی و بڕیارە ئەمساڵ بێ کێشە هەر 12 مووچەکە بنێردرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە 2025-02-03، لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق کراوە:
٠ شاندی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، سوپاسی هەوڵەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و تەیف سامی، وەزیری داراییان کرد، کە هاوکار و هەماهەنگ و پشتیوان بوون بۆ ئەوەی لەسەر شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 بگەنە ڕێكکەوتن.
٠ شاندی کوردستان سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراق دەكات کە هاوکار و پشتیوان بوون بۆ پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بەتایبەت بڕگەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
٠ تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی یەکی ساڵی (2025)ـن و چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەمویلەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنی تەمویلەکە، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین