
ڕاماڵینی بەفر
ئاڤا نیوز
بەهۆی كەڵەكەبوونی بەفر و شەختەی شەقامەكان و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی، هاتووچۆ لە شەقامەكانی بەشێكی زۆری ناوچەكانی باكووری كوردستان و توركیا پەكی كەوتووە، لە قوتابخانەكانی چوار پارێزگای باكووری كوردستانیش بەم هۆیەوە كرایە پشوو.
وێنە گەورەكە: شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە و بەفر و بارانبارین، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، شەپۆلەكە لە وڵاتی توركیا كاریگەرییەكەی زیاترە، بەهۆی خراپی ڕێگاكان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، دەسەڵاتی كارگێڕی چوار پارێزگای باكووری كوردستان و 16 پارێزگای دیكەی توركیا، دەرگەی ناوەندەكانی خوێندنیان داخست و كرایە پشوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی، لەزاری بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگاكانی سێواز، چەولیگ، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان لە باكووری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سبەی شەممە 8-2-2025، بەهۆی كەڵەكەبوونی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی، دەوامی قوتابخانەكان كرایە پشوو.
زانیاریی زیاتر: هەر لە پارێزگاكانی باكووری كوردستان، ڕێگای هاتووچۆی نێوان دەیان گوند و شارۆچكە بەتەواوی پەكی كەوتووە و وەستاوە، تیمەكانی فریاگوزاری دەستیان كردووە بە ڕاماڵینی بەفر و پاككردنەوەی ڕێگاكان، هاوكات خوێ بە شەقامەكان دەڕشێنن تا شەختە نەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین