
کەسێک لە کاتی خواردنەوەی کحوول. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە دوو هەفتەی ڕابردوو بە هۆی خواردنەوەی کحوولی ساختە، 33 کەس لە شاری ئەنقەرە و 70 کەسی دیکەش لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا گیانیان لەدەست داوە، ئەمە جگە لەوەی 40 کەس لەژێر چاودێری چڕدان لە نەخۆشخانە، دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
چیرۆکی ساختە: ماوەیەکە لە تورکیا گیان لەدەستدان بەهۆی کحوولی ساختە، زیادیکردووە، ئەگەرچی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕۆژانە دەست بەسەر کحوولی قاچاغ و ساختەدا دەگرێت، بەڵام هێشتا نەتوانراوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بکرێت.
لێدوانی فەرمی: داود گول پارێزگاری ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و بەرێوەبەرایەتی پۆلیس ئیستەنبووڵ، 190کەس بە تۆمەتی بە قاچاخ گواستنەوەی کحوولی ساختە بۆ تورکیا دەستبەسەرکراون، 86 هەزار و 274 لیتر کحوولی ساختەی قاچاخ دەستی بەسەردا گیراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڤەسیپ شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە ڕایگەیاند، 33 کەس بەهۆی کحوولی ساختەوە گیانیان لەدەست داوە، 20کەسی دیکەیش لە نەخۆشخانەی لە ژێر چاودێری چڕدان.
زانیاریی زیاتر: تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 69 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحوولی ساختە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و 12ـیان گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا