لایەنە کوردستانییەکان دەنگی یەکلاییکەرەوە دەبن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
- هەواڵ
- 2024-01-15

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
لایەنە سیاسییەکان لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چاوەڕێی بڕیاری جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەکەن، بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بە مەبەستی بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
چی ڕوویدا: بە گوێرەی پەیڕەوی نێوخۆ ماددەی 12 بڕگەی سێیەم ئەنجوومەنی نوێنەران، دەبێت لە دانیشتنی یەکەمدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی ببێتەوە، ڕۆژی شەممە 13-01-2024، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو، لە خولی یەکەمی دەنگدان شەعلان کەریم، بەربژێری هاوپەیمانیی تەقەدووم 152 دەنگی بەدەستهێنا، سالم عیساوی بەربژێری هاوپەیمانیی سیادە 97 دەنگ، مەحموود مەشهەدانی بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم 48 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی بۆخۆی یەکلایی کردەوە، هیچ کام لە بەربژێرەکان 50+1 ـی دەنگەکانیان بەدەستنەهێنا، بۆیە دەنگدان بۆ خولی دووەم دواخرا، دوای چەند کاتژمێرێک دواتر بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە سالم عیساوی لە هاوپەیمانیی سیادە، مەحموود مەشهەدانی لە هاوپەیمانیی عەزم و شەعلان کەریم لە هاوپەیمانیی تەقەدوم، سێ بەربژێری سەرەکی دەبن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی داهاتوو سەرلەنوێ پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ بەربژیرەکان دەکرێتەوە. ئەمە زانیاریی د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بۆ ئاڤا میدیا.
بۆچی گرنگە: دەنگی کورد کاریگەریی لەسەری یەکلاییکردنەوەی بەربژێرێک دەبێت، چونکە خاوەن کوتلەیەکی گەورەیە لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و 62 کورسییان هەیە.
لایەنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەوە کۆکن کە دەنگ بە بەربژێرێک بدەن بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی کورد لەبەرەچاو بگرێت، بە تایبەت تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای هەمواری بودجەی عێراق و پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و کۆمەڵێک پرسی دیکە.
لێدوانە فەرمییەکان: هەڵوێستی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەستە بە بڕیاری سەرۆک بارزانی بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵوێستی پارتی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمە گوتەی شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بۆ ئاڤا میدیا، گوتیشی، "کام بەربژێر بەرژەوەندییەکانی کورد لە پێشچاو بگرێت دەنگمان بۆ ئەوە دەبێت".
لای خۆیەوە گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوێستی یەکێتیی لەسەر دیاریکردنی بەربژێرێک بەستەوە بە کەسێک کە بێ جیاوازی سەیری سەرجەم لایەنەکان بکات. سۆزان مەنسوور، گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاڤا میدیای گوت، "هەماهەنگیمان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان هەیە، بۆ ئەوەی دەنگ بە بەربژێرێک بدەین، کە داواکارییەکانمان لەبەرچاو بگرێت".
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پرۆژەیەکی بە ناونیشانی ئەوە هەبووە کە "کورد دەنگ بەخۆی بدات"، بە واتای ئەوەی دەنگ بە بەربژێرێک بدرێت کە بەرژەوەندییەکانی کورد لە پێشچاو بگرێت، بە تایبەت پڕۆژەیاسای هەمواری بودجە، پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە تێپەڕێنێت، قەرەبووی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بکاتەوە. ئەمە سەرنجی د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی عێراق لە پشکی فراکسیۆنی یەکگرتووی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا بوو. ئاماژەی بەوەشدا، "دەبێت بە هەستیارییەوە دەنگ بە بەربژێرێک بدەین، کە بزانین چانسی سەرکەوتنی زۆرە".
فراکسیۆنی کۆمەڵ هاوهەڵوێستی لایەنەکانی دیکەیە و نەوەی نوێش ئامادە نییە هەڵوێستی ڕابگەیێنێت.
سەرجەم بەربژێرەکان بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داواکارییەکانی کوردیان لەلا پەسەندە.
هەرسێ بەربژێرەکە لای لایەنە کوردییەکان ناسراون، بە گوێرەی هەڵوێستی سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بوو کە بۆ ئاڤا میدیا خستیەڕوو، "بڕوا و هەڵوێستی هەرسێ بەربژێرەکە لەماوەی ڕابردوو لە دیدی ئێمەدا ڕوون بووە".
بۆ وەرگرتنی هەڵوێستیان سەبارەت بەم پرسە، ئاڤا میدیا پەیوەندی بە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی نەوەی نوێ کرد، بەڵام ئامادەنەبوون هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن.
باکگراوند: هەرسێ بەربژێرەکە لە ڕکابەرییەکی سەختدان بۆ بەدەستهێنانی پێگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، جارێکی دیکە زۆرینەی لایەنە شیعییەکان دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی دەدەن، هەروەها دەنگی لایەنە سوننەکانی بەسەر هەرسێ بەربژێرەکەدا دابەشبوون، ئەوەی لایەنەی کە دەنگەکانی یەکلاییکەرەوە دەبێت، لایەنە کوردستانییەکانن کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە دانیشتنی داهاتوو دەنگ بە کام بەربژێر دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان