لە ئیمارات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات
- کوردستان
- 10 شوبات

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەشدارییکردن لە "لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان"، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات، بڕیاریشە لە پەراوێزی لووتکەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەیاوەری شاندێکی حکومی کە پێهاتوون لە 'قوباد تاڵەبانی، ساسان عەونی، ئومێد سەباح، ئامانج رەحیم، بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی بەڕێکەوت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە پەروێزی لووتکەکەدا، مەسرور بارزانی، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم دیدارانەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی لووتکەکە دەکرێت بە ئامانجی فراوانکردنی دروستکردنی هاریکاری هاوبەش، لەبوارەکانی؛ ئابووری و وەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: بەشداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداری چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی کوردستان.
بۆچی گرنگە: وێڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە چەندین ڕووەوە پەیوەندی تایبەتیان هەیە، سەرۆکی حکومەت لە لووتکەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران