ئەنجوومەنی دادوەری: لێبوردنی گشتی تاوانبارانی ڕفاندن و بەکەنیزەکردنی کچانی ئێزدی ناگرێتەوە
- کوردستان
- 12 شوبات

زیندانییەک لە پشت شیشی زیندانەوە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، لێبوردنی گشتی ئەو چەکدارانەی ڕێکخراوی داعش کە تاوانبارن لە ڕفاندن و بەکەنیزەکردنی کچانی کوردی ئێزدی ناگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 21ـی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق یاساکانی باری کەسێتی، لێبوردنی گشتیی و گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی لە کەرکووک پەسەند کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی حسێن جەفات، سەرۆکی ناوەندی نیشتیمانی بۆ هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی کە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقە ئاشکرای کرد، تاوانبارانی ڕفاندن و بەکەنیزەکردنی کچانی ئێزدی لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە و تەنانەت بە دوایین هەمواری یاساکەش کە لە ڕۆژی 2025-01-20، لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی مادەی 9ـی یاسای کچانی ڕزگاربووی ئێزدی ژمارەی 8ـی ساڵی 2021، ئەنجامدەرانی تاوانی ڕفاندن و بەکەنیزەکردنی کچانی ئێزیدی هیچ لێبوردنێکی گشتی و تایبەت نایانگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاووڵاتیانی کوردی ئێزدی دژی پەسەندکردنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی بوون، چەندین جاریش لە قەزای شەنگال خۆپیشاندانیان دژی هەموارەکە کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 26 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین