
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە داوا دەکات، ئەگەر هەر زیندانییەک دووچاری ئەشکەنجەدان یان سووکایەتی بووەوە، دەتوانێت بە ڕێگەی شەرعی و یاسایی مافەکانی بەدەست بهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە کاری سیاسی دوورکەوتەوە، ئێستا لە نووسینگەکەی خۆی لەپارێزگای نەجەف بەردەوام وەڵامی پرسیاری هەوادار و لایەنگرانی لە چوار چێوەی شەرع و یاسا دەداتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی تایبەتی سەدر نوسراوێکی بەواژۆی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:
- قوربانیانی دەستی جەللادەکانی گرتوخانە و زیندانەکان دەتوانن پەنا بۆ شەرع و یاسا ببەن و هەموو مافەکانیان بگەڕێننەوە.
- سەدر داوا لەو کەسانە دەکات، ئەگەر بەهەر هۆکارێک دووچاری ئەشکەنجە و سوکایەتی لە لایەن دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بوونەوە، سکاڵای شەرعی و یاسایی لە دژیان تۆماربکەن تاوەکو مافەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ ئەوەی بە پێی یاسای نێونەتەوەیی ئەشکەنجە و سوکایەتی پێکردن بە بەندکراو قەدەغەکراوە، عێراقیش لەساڵی 2011 لەدژی ئەشکەنجەدان واژۆی لەسەرئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە کردووە، بەڵام ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، عێراق بەئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان لەزیندانەکانیدا تاوانبار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە