باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا داوا دەکات عێراق ببێتە ئەندام لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی
- عێراق
- 20 شوبات

تۆماس سەیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەڵێت، پشتیوانی لە بە ئەندامبوونی عێراق لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و یەکخستنی یاساکانی وڵاتەکە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، داواش لە بەغدا دەکات هەنگاوی زیاتر بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەت بنێت.
وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ڕێکخراوێکی حکومی نێودەوڵەتییە بۆ بەهێزکردنی بازرگانی نێودەوڵەتیی و چارەسەری کێشەکان لەبارەی یاسا بازرگانییەکان، ئێستا 164 دەوڵەت لە ڕێکخراوەکەدا ئەندامن و بەرپرسیارن لە 98%ـی بازرگانی جیهانی.
لێدوانی فەرمی: تۆماس سەیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەی فەرمی ڕاگەیاندووە:
٠ پشتیوانیی لە چاکسازییە ئابوورییەکانی حکومەتی عێراق دەکەین.
٠ دیپلۆماسییەتی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە جێگەی پێزانینە و وایکردووە بەغدا وەک پردێک بۆ گفتوگۆ سەیربکرێت.
٠ هانی حکومەت و پەرلەمان دەدەین گەشەی زیاتر بە کەرتی تایبەت بدەن، چونکە ئەوە دەبێتەهۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنەر، بازرگان و کۆمپانیا پیشەسازییە ئەوروپییەکان تا بێن و لە عێراق وەبەرهێنان بکەن.
٠ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، چاودێری کۆمەڵایەتی، چاکسازیی لە کەرتە مەدەنیی و سەربازییەکان، چاکسازی لە کەرتی بانک و یاسای کۆمپانیاکان بناغەن بۆ ئابوورییەکی نوێ.
٠ پشتیوانی لە بە ئەندامبوونی عێراق لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی (WTO) دەکەین و ئەوە هەنگاوێکی پێویستە، بۆ یەکخستنی یاساکانی عێراق لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە