
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەركردەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكە سەرسوڕمانیی خۆی لە دواكەوتنی بڵاوبوونەوەی پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەردەبڕێت و دەڵێت ئێمە هۆكار نین.
بۆچی گرنگە: شاندی ئیمرالی لەسەردانی بۆ لای سەرجەم لایەنەکان لە تورکیا و هەرێمی کوردستان بەردەوامە، چاوەڕوان دەکرێت ئۆجەلان پەیامێکی مێژووی بڵاوبکاتەوە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی هەبێت لە تورکیا.
لێدوانی فەرمی: دوران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە بە میدیای حیزبەكەی ڕاگەیاند: هەرچەندە دەگوترا 15ـی ئەم مانگە پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەو وادەیە تێپەڕی و بڵاونەبووەوە ئەمە بۆ ئێمەش جێگەی پرسیارە بەڵام ئێمە وەکو پەكەكە هۆكار نین بۆ دواخستنی پەیامەكە و هیچ ئاستەنگێمان دروست نەكردووە.
لەلایەكی دیكەوە: ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: چەند ڕۆژێکە پرسیار لە بارەی نامەکەی ئۆجەلان دەکرێت، بەڵێ ئۆجەلان نامەی بۆ پەکەکە لە قەندیل، بۆ یەپەگە، هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ درێژکراوەکانی پەکەکە لە ئەوروپا ناردووە، بە پێویستمان زانی خەڵکی لەوە ئاگادار بکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین