
پۆلیسی تورکیا لەبەردەم یەکێک لەشارەوانییەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکیان، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، محەممەد ئەلکان، سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی کاغیزمان سەر بە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، کە لە پشکی دەم پارتییە، بە تۆمەتی" ئەندام بوون لە پەکەکە" بڕیاری 6 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو و قەییوم لە شوێنی دانرا.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد ئەلکان، لەلایەن دادگاوە بڕیاری 6 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی شارەوانی کاغیزمان و ئەلکمانیان لە کارەکەی دوورخستەوە، ئۆکان داشتان، قایمقامی ناحیەکەیان لە شوێنی دانا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دەم پارتی ناڕەزایەتی لە دژی ئەم بڕیارە دەربڕی و ڕایگەیاند، لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانی دەم پارتی هەڵگیرسانی شەڕێکە لەلایەن ئاک پارتییەوە لە دژی دەنگ و ئیرادەی خەڵک، سیستمی دانانی قەییووم لەناودەچێت و ئیرادەی خەڵک دەیباتەوە.
باکگراوند: لە دوای هەڵبژاردنەکانی 31ی ئادارەوە لە 12 شارەوانی دەم پارتی کە بە دەنگی خەڵک بەدەستهێنراون، سەرۆک شارەوانییەکانیان بە تۆمەتی جیاواز لە پۆستەکانییان دوورخراونەتەوە و قەییووم لە شوێنی ئەوان دانراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دەوحە و دوبەی ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر تاران و وێستگە ئەتۆمییەکان بەردەوامن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت بەهۆی جەنگەوە دەفڕێت
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە نزیک کۆیە دەکەوێتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر تاران و وێستگە ئەتۆمییەکان بەردەوامن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکانی دژ بە ئێران دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان نامەیەک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: ناوەندی هەواڵگریی ئیسرائیلمان کردە ئامانج