
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە'
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە لە میدیاکان باسی بڵاوبوونەوەی بانگەوازێکی مێژوویی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' دەکرێت، کە تایبەتە بە " چەکدانانی پەکەکە و گۆڕینی قۆناغی چەک و شاخ بۆ پەرلەمان"، دەم پارتی کاتەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، ئۆجەلان ڕێک کۆتایی ئەم مانگە و بەر لە سەرەتای مانگی ئادار پەیامەکە بڵاودەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تولای هاتیمئۆغوڵەری، هاوسەرۆکی دەم پارتی کۆبوونەوەیەکی لە ئەڵمانیا ڕێکخست و ڕایگەیاند، بانگەوازەکەی ئیمراڵی بۆ کۆتایی مانگی شووبات و سەرەتای مانگی ئادار ئامادە دەبێت و بڵاودەکرێتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە 16ـی شووبات، شاندی ئیمرالی سەردانی هەولێری کرد، پەیامی ئۆجەلانی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوە، لە سلێمانی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە، بۆ جاری سێیەم سەردانی ئیمرالی دەکەن بۆ ئەوەی پەیامی سەرۆک بارزانی و کوردستان بە ئۆجەلان بگەیێنن.
لەلایەکی دیکەوە: یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا دوێنێ ڕایگەیاند، هیچ داواکارییەکی سەردانیکردنی ئیمرالی بە ئێمە نەگەیشتووە، دەم پارتی سەردانی وەزارەتییان نەکردووە بۆ ئەوەی داوای سێیەم چاوپێکەوتنی ئۆجەلان بکەن. ئەگەر داوا بکەن ئێمە وەک دوو جارەکەی دیکە، بەرواری سەردانیکردنییان بۆ دیاری دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات