
ئاڤا نیوز
لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بۆ مانگی دوو دیاری دەکات و خشتەی پێدانی کارەباش بۆ مانگی سێ بڵاو دەکاتەوە، هاوکات هۆشداری بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەدات.
وێنە گەورەکە: لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە، به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كان، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی دوو له نێوان 14 بۆ 15 هەزار دینار دیاری‌کرا.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەوپێیەى مۆلیدەکان لە نێوان 310 بۆ 340 کاتژمێر کاریان کردووە، خشته‌ی كارپێكردنیان بۆ مانگى 3 بەمشێوەیە دەبێت:
- ڕۆژانە لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تا 1ی شەو کار دەکەن.
- کاتژمێر 1ی شەو تا 3:30ـی بەیانی دەکوژێنەوە.
- کاتژمێر 3:30ـی بەیانی بۆ 8ـی بەیانی کار دەکەن.
- کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ کار ناکەن.
- ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و پشووه فه‌رمیه‌كان، کاتژمێر 3:30ـی بەیانی تاوەکو 6ـی بەیانی کار دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان کردەوە لەوەی له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، نابێت كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان پێنج خولهك زیاتر بخایەنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆلیدهكه سزا ده‌درێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین