ئیسرائیل ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەكان بۆ غەززە نادات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئازار

ساتی چوونە ژوورەوەی بارهەڵگرێک بۆ ناو کەرتی غەززە کە یارمەتی و هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵكی ئاوارەی کەرتەکە هەڵگرتووە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە کە ماوەی 42 ڕۆژی خایاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا چی دیکە ڕێگە نەدرێت هاوكارییە مرۆییەكان ڕەوانەی غەززە بکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل هەموو هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە ڕادەگرێت، هاوکات ڕێگە بە ئاگربەست نادات بەبێ ئازادکردنی دیلەکان، ئەگەر حەماس بەردەوام بێت لە ڕەتکردنەوەی ئازادكردنی ڕفێنراوەکان، ئەوا کاریگەری و لێكەوتەی دیکەی بەدواوە دێت .
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بزووتنەوەی حەماس لەبەرامبەر ئەم بڕیارەی ئیسرائیل ناڕەزایەتیی دەردەبڕێت و ڕایگەیاند، ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییەکان، پابەندنەبوونە بە بەڵێنەکان و خۆدزینەوەیە لە ئەرکەکانی ڕێککەوتنی غەززە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، ئەم بڕیارەی ئیسرائیل بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا دراوە.
باکگراوند: ئاگربەستی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە 19-1-2025 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بەنێوەندگیری ئەمریکا، میسر و قەتەر. ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات