
دیمەنێکی یاریگەی نەورۆز لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری
ئاڤا نیوز
یاریگەی نەورۆز لە شاری سلێمانی بووەتە شوێنی کۆکردنەوەی وەرزش دۆستانی ئەو شارە و ماوەیەکە لەلایەن شارەوانیی سلێمانییەوە کێشەی بۆ دروست دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لەو یاریگا تایبەتانەی کە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی بەرچاوی پەیدا کردووە یاریگەی نەورۆزە، بەڵام ماوەیەکە لەلایەن بەرپرسانی شارەکەوە ڕووبەڕووی چەند کێشەیەکی تایبەت کراوەتەوە و تەنانەت ڕێگە نادەن ڕووناککەرەوەش بۆ یاریگەکە دابنرێت.
لێدوانی فەرمی: لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، شوێنی یاریگەی نەورۆز و زەوییەکانی نزیک لە یاریگەکە لە ماستەرپلاندا شوێنی گەشتیارییە نەوەک یاریگە، بۆیەش کارئاسانی نەکراوە تاوەکو بتوانرێت ڕووناکی جێگیر بکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی فەخری یانەی نەورۆز ڕایگەیاند، " ئەو یاریگەیە بە ئەمری قوباد تاڵەبانی کاتی خۆی شارەوانی سلێمانی تەرخانیکردووە بۆ یانەی وەرزشی نەورۆز، بەڵام ئەو کاتە لەیلا خان لەوێ نەبووە بۆیە ئاگای لێ نییە."
- لەیلا خان دوای 8ـی تەمموز بووە بە سەرۆکی شارەوانی بۆیە ئاگای لێ نییە، دیارە ئەوراقەکانیان ونکردووە، ئەمشەو هەموو بەڵگەکانیان بۆ دەخەینەڕوو کە ئەم یاریگەیە لەسەر عەرزی تەجاوز دروستنەکراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین