
مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2025، بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی هونەری دیار بەرێوەچوو.
وێنەگەورەکە: شەوی یەکشەممە 2-3-2025، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو، ئەستێرە دیارەکانی سینەما بەسەر فەرشی سووری ئۆسکاردا تێپەڕین و بۆ ئەمساڵ (کۆنان ئۆبراین) پێشکەشکاری مەراسیمەکە بوو و فیلمی (ئانۆرا) بە پێنج خەڵات بوو بە براوەی زۆرترین خەڵات بۆ باشترین فیلم.
خەڵاتە گرنگەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ بەمجۆرە بوون:
فیلمی ئانۆرا: خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین خانمە ئەکتەر، باشترین سیناریۆی ڕەسەن، باشترین مۆنتاژی بردەوە.
لە پاش ئەم فیلمە،فیلمەکانی (زە بروتالیست) سێ خەڵاتی بردەوە و بەشی دووەمی فیلمی (دوون) دوو خەڵاتیبردەوە و فیلمی (ئیمیلیا پێرێز) دوو خەڵات.
زانیاریی زیاتر: خەڵاتەکان بەم شێوەیە دابەشکراون بەسەر براوەکان:
باشترین فیلم: فیلمی ''ئانۆرا-ANORA''
باشترین دەرهێنان: شۆن بەیکەر بۆ فیلمی ''ئانۆرا-ANORA''
باشترین فیلمی درێژی جیهانی: فیلمی بەرازیلی ''من هێشتا لێرەم-I'M STILL HERE!''
باشترین کورتە فیلم: ''من ڕۆبۆت نیم-I’M NOT A ROBOT''
باشترین درێژەفیلمی بەڵگەنامەیی: ''هیچ کوێی تر نییە-NO OTHER LAND''
باشترین کورتەفیلمی بەڵگەنامەیی: ''تاقە کچێک لە ئۆرکێستراکەدا-THE ONLY GIRL IN THE ORCHESTRA''
باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ: فیلمی ''لافاو-FLOW''
باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن: فیلمی فارسی ''لە سایەی سروشتدا-In the Shadow of the Cypress''
باشترین دیزاینی جلوبەرگ: پاوڵ تەزوێڵ لە فیلمی ''خراپەکار- WICKED''
باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵی فیلم: شۆن بەیکەر بۆ فیلمی ''ئانۆرا-ANORA''
باشترین سیناریۆی گونجێنراو بۆ فیلم: فیلمی ''ڕۆژی بەیعەت-CONCLAVE''
باشترین ماکیاژ و ستایلی قژ: فیلمی ''ماددەکە-THE SUBSTANCE''
باشترین مۆنتاژی فیلم: شۆن بەیکەر فیلمی ''ئانۆرا-ANORA''
باشترین ئاکتەری سەرەکی ژن: میکی مادیسۆن بۆ فیلمی ''ئانۆرا-ANORA''
باشترین ئاکتەری سەرەکی پیاو: ئادریان برۆدی بۆ فیلمی ''بروتاڵیست-THE BRUTALIST''
باشترین ئاکتەری لاوەکی ژن: زۆلی سۆلدانیا لە فیلمی ئیمیلیا پێرێز-EMILIA PÉREZ
باشترین ئاکتەری لاوەکی پیاو: کیران کۆڵکن لە فیلمی ئازارێکی ڕاستەقینە- A Real Pain
باشترین سینەماتۆگرافی: ئێڵ کرۆڵی لە فیلمی ''بروتاڵیست-THE BRUTALIST''
باشترین کاریگەری وێنەیی: فیلمی ''دون: بەشی دوو-DUNE: PART TWO''
باشترین دەنگ: فیلمی ''دون: بەشی دوو-DUNE: PART TWO''
باشترین میوزیکی فیلم: دانیال بلومبێرگ بۆ فیلمی ''بروتاڵیست-THE BRUTALIST''
باشترین گۆرانی فیلم: گۆرانی ''El Mal'' لە فیلمی ئیمیلیا پێرێز
باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان: فیلمی ''خراپەکار-WICKED''
باکگراوند: ساڵانە ئەکادیمیای خەڵاتەکانی ئۆسکار، بەگرنگترین خەڵاتی سینەمایی دادەنرێت لە ئاستی جیهانیدا، لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و وێنەی جوڵاو لە ئەمریکا پێشکەش بە باشترین بەرهەمی سینەمایی و ستافی کارەکان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد