
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێک، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی 2024 ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق زیادیکردووە و ئێستا نزیکەی 74%ـی خەڵکی عێراق یەکێک یان زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، تیکتۆکیش زۆرترین بەکارهێنەری هەیە و لە پلەی یەکەمدا دێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ئاماری ناوەندێکی تایبەت بە ئاماری دیجیتاڵی ئەمساڵ بینەری یوتیوب لە عێراق کەمیکردووە و لە بەرامبەردا بینەری تیکتۆک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ئەوەش مانای وایە بەکارهێنەران زیاتر بەدوای ڤیدیۆی کورت و کاریگەر و سەرنجڕاکێشدا دەگەڕێن و خولیایان بۆ بینینی ڤیدیۆی درێژ کەمتر بووە.
لێدوانی فەرمی: موهەنەد حەبیب، سەرپەرشتیاری سەنتەری میدیای دیجیتاڵی (DMC) ڕایگەیاند: ئێستا 34.3 ملیۆن کەس بەڕێژەی 73.8%ـی دانیشتووانی عێراق بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ژمارەی بەکارهێنەران 31.95 ملیۆن بەکارهێنەر بوو.
بەگوێرەی ڕوپێوییەک کە ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە کراوە بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەم جۆرەن:
تیکتۆک لە پلەی یەکەم دایە و بەنزیکەیی هەموو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان واتە هەر 34.3 ملیۆن کەسەکە، تیکتۆک بەکاردەهێنن.
فەیسبووک؛ 20.1 ملیۆن بەکارهێنەر
یوتیوب؛ 22.3 ملیۆن بەکارهێنەر
ئینستاگرام؛ 19 ملیۆن بەکارهێنەر
سناپچات؛ 18.5 ملیۆن بەکارهێنەر
مێسنجەری فەیسبووک؛ 15 ملیۆن بەکارهێنەر
ئێکس؛ 2.65 ملیۆن بەکارهێنەر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە