
نەورۆز لە باکووری کوردستان
ئاڤا نیوز
کوردانی باکووری کوردستان خۆیان ئامادەکردووە بۆ نەورۆزێکی تایبەت و مێژووی، ئاڤا زانیویەتی ئامساڵ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستانیش بەشداریی ئەو ئاهەنگە گەورەیە دەبن و ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامی نوێ دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، باکووری کوردستان خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی گەورەترین نەورۆز لەمساڵدا.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەم پارتی ڕاگەیێنراوێکی هەبێت لەسەر کارنامەی چالاکییەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەم پارتی سەرکردە و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوروپا بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد بانگهێشت دەکات و ناوی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕیزبەندی یەکەمی ناوەکان دەبێت.
- چاوەڕوان دەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێکی نوێی هەبێت، بەڵام ئەو پەیامە دوور دەبێت لە بانگەواز و سیاسەت بەڵکو نامەی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە ڤیدیۆیی دەبێت یاخود هاوشێوەی جاری پێشوو بە دەستنووس دەبێت.
- ئەمساڵ باکووری کوردستان ئاهەنگێکی گەورە لە ئامەد دەگێرن، دوای ئەوەش لە شارە کوردییەکانی دیکەش ئاهەنگی نەورۆز ڕێکدەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین