پڕۆژەی ڕووناکی لە بەرژەوەندی هەژاران و زیانی دەوڵەمەندانە؛ کێ و بۆچی دژایەتی دەکەن؟
- ڕاپۆرت
- 8 ئازار
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، خەونی هەموو کوردێکە، دوای 33 ساڵ لە حوکمڕانی، بۆ یەکەمجار هەرێمی کوردستان پێی دەگات، بەڵام هەندێک خەڵک و دەزگای میدیایی دژایەتی دەکەن کە لە بەرژەوەندییان دەدرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماوەی زیاتر لە شەش مانگە دەستیپێکردووە، پڕۆژەکە لە فراوانبوونە، لە هەولێر 21 گەرەکی گرتووەتەوە و لە سلێمانیش حەوت گەڕەک، کۆتایی ئەم مانگە دەگاتە دهۆکیش، بڕیارە ساڵی داهاتوو بگاتە سەرجەم هەرێمی کوردستان.
ژمارەکان وا دەڵێن: هاونیشتمانیان پرسیار دەکەن، ئەو هەموو ساڵە، ئەو هەموو داهات و پارەیە کە دەهاتە کوردستان بەتایبەت دوای ساڵی 2006، بۆچی نەتوانرا تەنانەت کارەبای 12 کاتژمێریش دابین بکرێت؟ داهات و پارە هەمووی تەخشان و پەخشان کرا، کەس نازانێ لەچی خەرج دەکرا، تەنانەت نەیاتنوانی ژێرخانی هیچ کەرتێک دابنێن. هەمووی وێرانەبوو، ئیستا وردەوردە خەریکە ژێرخان بۆ هەموویان دادەنرێت. لە ڕێگەو بان، لە کەرتی ئاو، لە کشتووکاڵ، وا بۆ وزەو کارەباش دەستیپێکردووە.
پێدراوە ڕاستەکان: مەسرور بارزانی پێی خۆشبوو سەرۆکی کابینەیەک بێت کە شەقام و کارەباو ئاوی لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ چارەسەر بکرایە، نەک ئێستا بێت قسە لەسەر ئەو شتانە بکات کە دەبوو هەر نەوەدەکان چارەسەر بکرێن.
کێ دژایەتی دەکات و بۆچی؟ بەداخەوە ئەوانەی لە بەرژەوەندییان دەدرێ و لە بەرژەوەندییان دراوە، دژایەتی ئەم پرۆژەیە دەکەن، لە هەندێک دەوڵەمەندی چاوچنۆکەوە کە هەتا ئێستا یەک دیناری نەداوە بە کارەباو دەستڕۆیشتوو بووەو خۆی دزیوەتەوە، لەگەڵ هەندێک لە بازرگانەکانی مۆلیدە کە دەیان ساڵە ژەهر دەرخواردی خەڵک دەدەن.
هەندێک کەناڵی میدیایی دژایەتی دەکەن، کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بینەر لەدەست دەدەن، لە شوێنێکی تر لێیان قەوماوە هاتوون شەڕ بە شتێکی تر دەفرۆشن.
لە کوێی دونیا هەبووە میدیایەک هەبێت بێت دژایەتی پرۆژەیەکی نیشتمانی وڵاتەکەی بکات، ڕێک خوی کەناڵەکانی نوجەباو عەسائیب و سابرین نیوزیان گرتووە دژی جوانییەکانی کوردستان. هەرچەندە زۆر شتی دیکەشیان کردووە دژی حکومەتی کوردستان سەری نەگرتووە، ئەمەشیان سەر ناگرێ.
خاڵە ئەرێنییەکان: لەسەر نرخەکەی، ڕاستە لەوە دەچێ هەندێک کەموکوڕی هەبێت لە هەندێک شوێن، بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆ هەر دەکرێ چارەسەر بکرێت، گرنگ ئەوەیە پرۆژە و سیستمەکە هەبێت، ژێرخانی هەبێ ژێرخان بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، نەک هەر بەتەمای دەنگی بەرزی مۆلیدەو جۆزە هەڵدانەوە بین، بەهاوینان بسووتێین و زستانانیش ڕەقبینەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: سیستمەکە بەجۆرێک دانراوە لە ناوچەیەکی هەژارنشین جیاوازی هەیە لەگەڵ ناوچەیەک هەمووی دەوڵەمەندن، یەکێک ڤێلایەکی کڕیوە بە دوو ملیۆن دۆلار، دەیان گڵۆپ و ئامێری کارەبایی و ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەی هەیە، نابێت وەکو ماڵێکی ئاسایی لە گەڕەکێکی هەژارنشین پارە بدات، لەکاتێدا ڕەنگە زیاتر لە 10 ئەوەندەی ئەو کارەبا بەکاربهێنێت.
سیستمەکە تازەیە، ڕاهاتنی دەوێت، دەبێت خەڵک ڕابێن لەگەڵ ئەوەی چەند کارەبا بەکاربێنن ئەوەندە پارە دەدەن و خۆیان بەدووربگرن لە زیادبەکارهێنانی.
بۆچی گرنگە: کوردستان بۆ ساڵی 2026 دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و ڕزگاری دەبێت لە دەنگی بەرزی مۆلیدە و ژینگەش پاک دەبێتەوە. دڵنیاشبن لە بەرژەوەندی خەڵکی هەژارەو بۆ ئەوان باشترە، وەکو ئاڤا میدیا لەمەودوا ڕۆژانە بۆتان ڕوون دەکەینەوە، چۆن لە بەرژەوەندی خەڵکی فەقیرو هەژار دەبێت.
گۆشەیەکی دیکە: پڕۆژەکە لەکاتێکدایە عێراق ڕووبەڕووی مەترسییەکی جددی بووەتەوە و بەهۆی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپەوە مەترسی لەسەرە ئەم هاوینە نیوەی وڵات بێ کارەبا ببێت، ئەمەش بەهۆی ڕێگەنەدان بە عێراق مۆڵەتی هاوردەکردنی گازی سروشتی لەگەڵ ئێران نوێ بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب