
ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەک لەلایەن ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دوێنێ فەرماندەی گشتیی هەسەدە و سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوێزەر ڕێککەوتن، کاردانەوەی وڵاتانی بە دوای خۆیدا هێنا و پێشوازیان لێکرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2025-03-10، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵیان واژۆ کرد، بەمەش کۆتاییان بە مشتومڕی نێوان دیمەشق و ڕۆژئاوا هێنا و سعودییەش لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لێکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سعودییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "شانشینی سعودییە پێشوازی لە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە دەکات کە تێیدا سەرجەم دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا یەکخرا بۆ پاراستنی ئاسایشیی ناوچەکە''.
- سعودییە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ یەکێتیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دووپاتدەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: وڵاتی سعودییە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەسەڵاتی نوێی سووریا ڕاگەیاندووە و چەندین جار پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی سووریا ڕاگەیاندووە، هاوکات یەکەم سەردانی دەرەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوێزەر بۆ شانشینی سعودییە بووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات