ئەمریكا دەیەوێت ڕێگری لە ئیسرائیل بكات چەكی ئەمریكی بەكاربهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئازار

سوپای ئیسرائیل- وێنە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە هەنگاو بنێت بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی، لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا هیچ مەرجێکی بۆ ئیسرائیل دانەناوە سەبارەت بە پرسی بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی لە غەززە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا بە پێویستی دەزانن لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ بکەن، لەبەر ئەوەی دۆخی غەززە نیگەرانی بۆ ئیدارەی بایدن درووست کردووە.
لێدوانی فەرمی: مارتن ئیندیک، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند: گەر ئیسرائیل لە هێرشەکەی بۆ ڕەفەح ڕەچاوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان نەکات، ئەوا کێشەیەکی بێوێنە لەپەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا درووست دەبێت، تایبەت لەپرسی دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن لەوەدەچێت نەتەنیاهۆ چیدیکە گوێ بۆ ئاگادارکردنەوەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نەگرێت، بایدنیش " ئەم هەستەی لا درووست بووە".
بۆچی گرنگە: لەوەتەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە درووستبووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی بایدن و نەتەنیاهۆ ساردو سڕی تێکەوتووە، بەتایبەت لە پرسی ناردنی چەکی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل کە لە شەڕی حەماسدا بەکاریدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات