
دیزاینی دەروازەی شاری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
ساڵی ڕابردوو بەردی بناغەی پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق دانرا، بەشێکی زۆر لە کارەکانی تەواو کراوە، بەڵام بۆ یادی ئەمساڵ ناتوانرێت بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە، بە گوژمەی دوو ملیار دینار لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی لە 14- 3- 2024 بەردی بناغەی دانرا، بڕیار بوو لە ساڵیادی کیمابارانی هەڵەبجەی شەهید لە 16- 3- 2025 بکرێتەوە، بەڵام ناکرێتەوە بەهۆی تەواو نەبوونی هەندێک ڕووکاری پڕۆژەکە.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پڕۆژەکە دیاری سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ هەڵەبجە ساڵی ڕابردوو بەردی بناغەی دانراو گوژمەی تایبەتی بۆ تەرخانکرا، بڕیار بوو لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید بۆ ئەمساڵ بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێک ڕووکاری دەرەوەی پڕۆژەکە ماوە ناتوانرێت بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، لیژنەی باڵای یادی كیمیاباران كردنی هەڵەبجە بانگهێشتامەیان بۆ ئامادەبوون لە یادەكە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی كردووە و بڕیارە بەشداری یادەكە بكات، داوا لە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانیش کراوە بەشداری یادەكە بكەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
33 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات