
مەلا یاسین، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەڵێت، "ئێمەی وەبەرهێنەرانی كوردستان 530 ملیۆن دۆلار زەکاتمان لەسەرە، ئەگەر ئەو بڕە ببەخشین، ئەوەی هەژار بێت لە كوردستان نامێنێت."
وێنە گەورەكە: ساڵانە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، موسوڵمانان لە سامانەكانیان زەكات دەدەن كە بۆ هەر ملیۆنێك دینار بڕی 25 هەزار دینار دیاریكراوە، بەو مەرجەی ئەو سامانە ساڵێكی بەسەردا تێپەڕبووبێت.
لێدوانی فەرمی: مەلا یاسین، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەگەر سەرجەم سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی كوردستان، وەك خۆی پابەندی فەرز و ئەركە ئایینیەكان بن، ئەوا بەپێی لێکدانەوە وردەكانم؛ ئێمەی سەرجەم وەبەرهێنەران بڕی 530 ملیۆن دۆلار زەكاتمان لەسەرە، ئەگەر ئەو بڕە ببەخشین، خەڵكی هەژار لە كوردستان نامێنن. بەو پێیەی زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لەژێر هێڵی هەژاری دان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاڵپشت بەو لێدوانەی وتەبێژی وەبەرهێنەرانی كوردستان؛ ئاڤا لێکدانەوەیەکی وردی كردووە بۆ ئەوەی بزاندرێت كۆی داهاتی وەبەرهێنەرانی كوردستان چەندە، تا بڕی 530 ملیۆن دۆلار زەكات بدەن، وەك دەزانن بڕی دیاریكراو بۆ زەكات لە سەدا 2.5ـە، بەپێی ئەو ڕێژەیەش بێت كۆی داهاتی وەبەرهێنەران زیاتر لە 21 ملیار دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە