
گرووپێکی هاککەر لەگەڵ لۆگۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گرووپێک هاککەری ڕووسی بوونەتە مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر حکومەتی عێراق و ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کەسی و فەرمانبەرانی عێراق. داوای پارەیەکی زۆر دەکەن لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی فایلەکان، حکومەتی عێراقیش تا ئێستا بێ دەنگە.
چیرۆکی سەرەکی: سیستەمی زانیاریی چەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراق، لەوانەش وەزارەتەکانی دارایی، ناوخۆ و ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، هاککراون و زۆربەی زانیاری و بەڵگەنامە نهێنی و هەستیارەکان بردراون.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستاش تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق پێداگرن لەسەر ئەوەی دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتای فەرمانبەران و هەژمارە بانکییەکانیان ڕادەست بکات و لای خۆیان بێت، کەچی ئەوەتا هی خۆشیان پێ ناپارێزرێت و لە شەو و ڕۆژێکدا هاکیان کردن، زۆربەی داتا و زانیارییە هەستیارەکانی وەزارەتەکەی تەیف سامی لە گیرفانی گرووپێکی هاککەرە کە نازانرێ کێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تەنیا ئەوەندە زانراوە ناوی گرووپەکە "بابووک رانسموێر"ـە، ڕووسین، بە قەبارەی هەزاران گێگا داتا و زانیارییان هاک کردووە، بە بەڵگەشەوە هەمووشتێکیان لەسەر هاککردنەکە بڵاوکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو زانیارییانەی هاکیان کردوون بریتین لە ناو، ژمارە تەلەفۆن، ئەدرەس، ئیمەیڵ، زانیاریی کەسیی و چەند داتایەکی دیکەش هی ساڵەکانی 2008 تاوەکو ساڵی 2024 کە نهێنین و بڵاونەکراونەتەوە، چەندین وێنە و بەڵگەنامەی تایبەتیشیان دەستکەوتووە. لەگەڵ زانیاریی لەسەر بەرپرسانی حکومەت و زانیاریی لەسەر دامودەزگاکانی حکومەت.
شێوازی جێبەجێکردن: گرووپی بابووک رانسموێر جگە لەوەی زانیارییەکانیان بردوون، لەسەر کۆمپیوتەرەکانی عێراق بە ڤایرۆسێک قوفڵیان کردوون، داوای پارەیان لە حکومەتی عێراق کردووە، هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر ئەو بڕەی داوایان کردووە بۆیان نەنێرن، ئەوا سەرجەم داتا و زانیارییە هەستیارەکان ئاشکرا دەکەن و بڵاودەکەنەوە، لەسەر کۆمپیوتەرەکانیش قوفڵەکە لانادەن، بەمشێوەیە سەرجەم زانیارییەکان دەفەوتێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق ئەو پارە و سامان و بودجە زەبەلاحەی هەیە، کەچی ناتوانێت سیستەمێکی دیجیتاڵی بۆ پاراستنی خۆی دابنێت، کەچی هەموو ڕۆژێکیش شەڕ بە حکومەتی کوردستان دەفرۆشێت، تەنانەت هێشتا حکومەتی عێراق قسەی لەسەر ئەو بابەتە نییە و دەنگی نابیسترێت، هیچ راگەیەندراوێکی لەسەر هاککردنەکە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە