کۆبوونەوەی لووتکە؛ مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڕیار لەسەر کابینەی 10 دەدەن
- کوردستان
- 15 ئازار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی دیکە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەت و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: کارەکانی پێکهێنانی حکومەت زۆر باش چوونەتە پێشەوە، بەپێی زانیارییەکان لیژنە تەکنیکییەکان زۆربەی کارەکانیان تەواو کردوون لەبارەی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان، ئەوەی ماوەتەوە دابەشکردنی پۆستەکانە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانە، باس لە خۆئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دەبێتە دووەم کۆبوونەوەی لووتکە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوودا، چونکە لە پارتی مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی کابینەی 10 دەکات، لە یەکێتیش بافڵ تاڵەبانی قسە و بڕیاری کۆتایی لای خۆیەتی، بۆیە گفتوگۆی ڕاشکاوانە دەکەن و ئەم پرسانەی کە ماون بڕیاری لەسەر دەدەن. کۆبوونەوەی یەکەمیان 15ـی یەکی ئەمساڵ بوو لە هەولێر.
بۆچی گرنگە: چاوەڕوان دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە هۆکارێکی کاریگەر بێت بۆ خێرا پێکهێنانی حکومەت. پێکهێنانی حکومەت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دەروونی خەڵک و زۆربەی بوارەکان دەبێت بەتایبەت بووژانەوەی بازاڕ. هاوکات حکومەتێکی بەهێز و یەکدەنگی کورد دەبێتە هۆی زامنکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا بەتایبەت مووچە و شایستە داراییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران