
بۆردومانی پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
سوپای سووریا لە ڕێگەی چەندین مووشەکەوە، پێگەکانی حیزبوڵڵای لە سنووری نێوان سووریا و لوبنان بۆردومان کرد و لە بەرامبەردا هێرشی پێچەوانە کرایە سەر هێزەکانی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتیکردەوە دەستی لە کوشتنی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لەسەر سنووری نێوان سووریا لوبنان هەبێت، بەڵام درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای سووریا لە ڕێگەی چەندین مووشەکەوە هێرشی کردە سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لەو وڵاتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی سووریا: گرووپێک لە میلیشیاکانی حیزبوڵڵا، سێ کارمەندی سوپای عەرەبی سوریایان لە سنووری سووریا و لوبنان لە نزیک بەنداوی زیتا لە ڕۆژئاوای حمس لە بۆسەیەکدا ڕفاند، پێش ئەوەی بیانبەنە خاکی لوبنان و لە شوێنی ڕووداوەکە هەرسێکیان کوشتن.
وەزارەتی بەرگریی سووریا دەشڵێت، دوابەدوای ئەم هەڵچوونە مەترسیدارەی میلیشیاکانی حیزبوڵڵا، وەزارەتی بەرگری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە: حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگەی چەندین مووشەکەوە وەڵامی هێرشەکەی سوپای سووریای دایەوە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانیش لەهەردوولا چەندین کوژراو و بریندا هەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات