تورکیا: هێرشەکانی ئیسرائیل پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و جێگای قبوڵ نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 ئازار

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە ناوەڕاستی غەززە کۆبوونەتەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکات و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ ناودەبات و دەڵێت: جێگای قبوڵ نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕاگەیێنراوێکی فەرمی لەبارەی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە:
- ئیسرائیل بە پێشێل کردنی یاسای نێودەوڵەتیی و بەها جیهانییەکان بە قورسترین شێوە، هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات.
-ئەو کردەوە شەڕانگێزییەی حکومەتی ئیسرائیل نمايشی دەکات، هەڕەشە لە داهاتووی هاوبەشی ناوچەکە دەکات، جێگەی قبوڵ نییە ئیسرائیل ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی توندووتیژی لە ناوچەکەدا.
- کۆمەڵکوژی سەدان هاووڵاتی فەڵەستینی لەو هێرشانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل کردییە سەر غەززە، نیشانیدا کە ئەو سیاسەتی جینۆسایدەی حکومەتەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، پەیڕەوی دەکات چووەتە قۆناغێکی نوێوە.
-پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەڵوێستێکی پێداگرانەی هەبێت بەرامبەر ئیسرائیل بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی بەردەوام لە غەززە و گەیاندنی هاوکاريیە مرۆییەکان.
-وەک تورکیا بەردەوام دەبین لە پشتیووانی کردنی دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستین و جارێکی دیکە جەخت لەسەر پشتیووانی هەوڵەکان دەکەینەوە بۆ ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات