
کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گەیشتنە دوایین قۆناغی ڕێککەوتن لەسەر ڕەشنووسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیاش دوای جەژن بۆ دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ لە دوایین کۆبوونەوەیاندا، شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر شێوازی بەرێوەبردنی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو گڕێیانەی مابوو لە نێوانیان کرانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان ئەنجامدا، گەیشتینە دوا ڕەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو، کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان".
زانیاری تایبەت: لێرە بەدوا قۆناغێکی دیکە لەنێوان پارتی و یەکێتی دەستپێدەکات، قۆناغی دابەشکردنی پشک و پۆستەکان، بۆ ئەمەش ڕێککەوتن لەنێوانیاندا هەیە، دوای جەژنی ڕەمەزان جارێکی دیکە کۆدەبنەوە و گفتوگۆی ئەمجارەیان بۆ یەکلاکردنەوەی دابەشکردنی پۆستەکانە.
ئەوەی تاوەکو ئێستا لەنێوان یەکێتی و پارتی یەکلابووەتەوە ئەمانەن:
٠ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی و جێگرەکەی بۆ یەکێتی.
٠ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی و جێگرەکەی بۆ یەکێتی.
٠ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکێتی و جێگرەکەی بۆ پارتی.
٠ سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکێتی و پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی پێکەوە دەنگی پێدەدەن، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیرە سیادییەکەی پشکی کورد لە بەغدا بۆ پارتی دەبێت.
٠ لەنێو وەزارەتەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێتی چاوی لە چەند وەزارەتێکی سیادییە، لە سەرووی هەمووشیان وەزارەتەکانی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان و تەندروستی، ئەمەش تەوەری سەرەکی گفتوگۆی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان ئەم دوو حیزبە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەوەی لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای هەردوو حیزب دەگوترێت، پێکهێنانی کابینەی نوێ زۆری نەماوە، بەگوتەی سەرچاوەیەکی باڵای نێو سەرکردایەتی یەکێتیش، "پلان وایە لە سەرەتای مانگی چوار دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێت و دواتریش قۆناغەکانی دیکە دەستپێدەکات".
باکگراوند: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانن، بە هەردووکیان 62 کورسی پەرلەمانیان هەیە و پێکەوە دەتوانن کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران