دەم پارتی ڕەتی دەکاتەوە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکات و باخچەلی پێشوازی لێ دەکات
- کوردستان
- 29 ئازار

دیمەنی خۆپیشاندەکانی تورکیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە بەشداریکردنی دەم پارتی لە خۆپیشاندانەکانی تورکیا پەیامێک بۆ جەهەپە دەنێرێت و دەڵێت: "ئێمە جەماوەری چالاکوانی جەهەپە نین، کاری لەوە گەورەترمان هەیە بیکەین". سەرۆکی مەهەپەش پێشوازی لەو پەیامە دەکات.
بۆچی گرنگە: دەم پارتی هەر لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکشارەوانی ئیستەنبووڵ، سەرەڕای ئەوەی ڕووداوەکەیان سەرکۆنە کرد، سەردانی جەهەپەیان کرد و هاوخەمی و پشتیووانی خۆیان بۆ ئۆپۆزسیۆن دەربڕی. بەڵام ڕەتی دەکەنەوە ببنە بەشێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئەوان پشتیوانی لەهەر پارتێک دەکەن کە ناهەقی بەرامبەر بکرێت و بەدەنگ دێن لەسەر پێشێلکارییەکانی دیموکراسی، هەر ئەمەیە ئەوان لە پارتەکانی دیکەی تورکیا جیادەکاتەوە، بەڵام ئەوان بەشدارنابن لە ناڕەزایەتیەکان لەبەر ئەوەی "دەم پارتی جەماوەری چالاکوانی جەهەپە نییە و کاری لەوە گەورەتری هەیە".
لە بەرامبەردا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پێشوازی لەو وەڵامەی دەم پارتی دەکات و دەڵێت: لێدوانە عەقڵانی و هێمنانەکەی بەکرهان بۆ جەهەپە، بەرزدەنرخێنم و شایەنی پێزانینە، هەوڵەکانی جەهەپە مەحکومن بە شکست.
قووڵتر: دەم پارتی لەبەردەم چانسێکی مێژوویدایە بۆ ئەوەی بچێتە نێو قۆناغێک کە چیتر قوربانی نەدات، لە شەڕ و کوشتار دووربێت، مافی دەستوورییەکانی خۆی لە دەستووری و پەرلەمانی تورکیا بەدەست بهێنێت، بۆیە نایەوێت بە لایەنگیری و خۆخستنە هیچ بەرەیەکەوە، لەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە شکست بێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین