
ساتی پێشوازی لە شاندی دانوستاندنکاری پارتی لەلایەن قوباد تاڵەبانی
ئاڤا نیوز
وا چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی دیكە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ئاستی باڵا كۆببنەوە، بەپێی زانیارییەكانیش لە كۆبوونەوەی ئەمجارە باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت.
وێنە گەورەكە: پارتی و یەكێتی وەك یەكەم و دووەمی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوامە و جگە لە شاندی دانوستاندنكاری هەردوولا، دوو كۆبوونەوەی لووتكەش لەنێوان سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانیش كراوە و بەپێی گوتەی بەرپرسانی هەردوولا؛ پێكهێنانی كابینەكە نزیكە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندی دانوستاندنكاری پارتی و یەكێتی تاوەكو ئێستا چەند جارێك كۆبوونەتەوە و دوایین كۆبوونەوەشیان لە 18ی مانگی ڕابردوو بوو، ئەوكات هەردوولا ڕایانگەیاند كە گەیشتوونەتە دوا ڕەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر.
زانیاریی تایبەت: پارتی و یەكێتی لەسەر 90%ی پرسەکان ڕێککەوتوون، لە ڕۆژانی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ئاستی باڵای هەردوو حیزب دەكرێت و ئەو 10%یەی كە ماوە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتر، سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بە میدیای حیزبەكەی ڕاگەیاند، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەر باش بووە، ئەوان دوو هێزی ڕکابەری یەكترن لە حكومڕانیی هەرێمی كوردستاندا، لەكاتی هەڵبژاردن هەر یەكێكیان هەوڵ دەدەن بەرنامەی خۆیان بخەنەڕوو، بەڵام ئێستا كاتی گفتوگۆیە، بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی هیچ كامێكیان زۆرینەی ڕەها نین، بۆیە دەبێت بەیەكەوە حكومەت پێكبهێنن.
- سەبارەت بە دابەشکرندی پۆستەکانیش گوتی، تاوەكو ئێستا یەكلانەكراونەتەوە، بەڵام ئەوەی كە یەكلاكراوەتەوە بابەتی هاوبەشی و جۆری هاوبەشییەكەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران