بەهۆی گەشتێکی گرانبەها بەرپرسێکی ئێرانی لە کارەکەی دووردەخرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 نیسان

شەهرام دابیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان
ئاڤا نیوز
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، جێگرەکەی بۆ کاروباری پەرلەمانی لە کارەکەی دوورخستەوە، بەهۆی ئەوەی هەستاوە بە ئەنجامدانی گەشتێکی گرانبەها.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا ئێران لەگەڵ هەڵاوسان دەجەنگێت و لەنێو قەیرانێکی ئابووریی سەختدایە، جێگری مەسعود پزشکیان بۆ کاروباری پەرلەمان گەشتێکی گرانبەهای بۆ جەمسەری بەستەڵەکی باشوور 'ئەنتارکتیکا' کردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شەهرام دابیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئافرەتێک کە دەگوترێت خێزانیەتی لە سۆشیاڵ میدیای خۆی لەناو کەشتییەک بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەو گەشتە گرانبەهایانەی لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە دەکرێن، تەنانەت ئەگەر لەسەر گیرفانی خۆیان بێت، ناڕەوا و ناتەبایە لەگەڵ ئاستی گوزەرانی کەمی کاربەدەستانی وڵاتەکە.
ئەمەش بزانە: دابیری، پزیشکە و تەمەن 64 ساڵە، کەسێکی متمانەپێکراو و نزیکی پزشكیانە، مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو لە پۆستەکەی دەستبەکار بووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای بیننی وێنەکان حکومەتی ئێران ڕووبەڕووی ڕەخنەی تووند بووەوە، داواکرا ئەو بەرپرسە لە کارەکەی دووربخرێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە دابیری ئاماژەی بەوە کردووە، پێش ئەوەی پۆستەکە وەربگرێت ئامادەکاریی بۆ ئەم گەشتەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات