ئیسرائیل کاتز: ئێران ڕۆڵی سەرەکی لە هێرشەکانی 7 ئۆکتۆبەر هەبووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 نیسان

هەردوو ئاڵای ئێران و بزووتنەوەی حەماس. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، ئێران هاوکاری ماددی "گروپە تیرۆریستیەکانی" حەماس بووە لە هێرشی 7 ئۆکتۆبەر.
چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل، ئێران بە بابەتێکی دیکە تۆمەتبار دەکات و بەڵگەی لەسەر بڵاو دەکاتەوە ئەویش هێرشەکەی 7 ئۆکتۆبەرە و دەڵێت بە بەڵگەی نوێ دەرکەوتووە کە ئێران ڕۆڵی سەرەکی هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە سەردانێکیدا بۆ یەکەی تەکنیکی سوپاکەی لە ڕۆژی یەکشەممە وتی "بەڵگەی یەکلاکەرەوە" ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە هاوکاری کردنی دارایی هێرشی 7 ئۆکتۆبەری گرووپی تیرۆریستی حەماس و ئامانجە فراوانەکانی گروپەکە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا نیشاندەدات.
زانیاریی زیاتر: بە پێی بەڵگەکان یەحیا ئەلئەنوەر و محەممەد زیف دوو سەرکردەی باڵای حەماس داوایان لە فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران کردووە بڕی 500 ملیۆن دۆلار هاوکاری ماددییان بکات بۆ ئەو هێرشە هاوکات بە وتەی کاتز، ئەو بڕە پارەیە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا داواکراوە و هاوکات ئێرانیش بەو داواکارییە ڕازی بووە.
ئەمەش بزانە: کاتز لە کۆتا قسەکانیدا ڕایگەیاند: ئێران سەری مارەکەیە، ئەم وڵاتە بەردەوامە لە هاوکای ماددی و بەرەوپێشبردنی تیرۆر لە هەموو بەرەکان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات