خامنه‌یی بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق : بەرامبەر فشاره‌كانی تره‌مپ مانۆڕبکەن
- عێراق
- 11 نیسان

نمایشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە فەتوایەک رێبەرى باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران، رێگه به گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ مانۆڕكردن بەرامبەر فشاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌تی لەندەنی"، گرووپه چهكدارهکانی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق" فه‌توایه‌كیان له عه‌لی خامەنەیی، رێبەرى باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی بەرپەچدانەوەی زیانەکان پێگەیشتووە، فەتواکە رێگه به مانۆڕكردنی ئەو گرووپانە ده‌دات بەرامبەر فشاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
بڵاوکراوەی فەرمی: رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌تی لەندەنی" له زاری چەند سهرچاوهیەکەوە بڵاوی کردەوە: بەمەبەستی به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، فهتواكەی خامنەیی فەرمانی به گرووپه چه‌كداره‌كان داوه تاوەکو پلان B ئاماده بكه‌ن، ئەگەر دانوستانه‌كانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان شکستهێنا.
لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، تیمێكی ئێرانی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌یه‌كی پێشوو سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشی گرووپە چەکدارەکان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق جێگیرکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی شەممە، 2025-04-12، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بەچەند پرسێک لە شانشینی عومان کۆ ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە