وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ رۆڵتان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە
- کوردستان
- 11 نیسان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوانیان پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەمان کرد، تاوتوێی دواین گۆڕانکاری ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندی دوو لایەنەمان کرد. هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:
٠ هاوڕابووین لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی.
٠ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە.
٠ ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامدا بین لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25-3-2023 وەستاوە، ئەگەرچی هەمواری یاسای بودجە وەک بەربەستێکی سەرەکی چارەسەرکراوە، بەڵام هێشتا چەند گرفتێک ماون کە پەیوەستن بە نێوان ئەپیکۆر و حکومەتی عێراق و هەنگاوەکان بەرەو چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین